ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هۆکاری دەمەقاڵێی نێوان رودیگەر و فولکروگ ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

راهێنانەکانی ئەڵمانیا گرژی و دەمەقاڵێی تێکەوت کە هەردوو یاریزان ئانتۆنی رودیگەر و نیکلاس فولکروگ رووبەڕووی یەکتر وەستاونەتەوە و، ئەگەر هاوتیمەکانیان نەبا رەنگە خراپتر روویبدایە.

وا دیارە ئەو دوو یاریزانە هێشتا هەستیاریی فیناڵی چامپیۆنزلیگ بەرینەداون و بارگاویبوونیان بە رکابەرایەتی لە یانەوە گواستوەتەوە بۆ ریزەکانی مانشافت.

هەر دوای رووداوەکە، سەرچاوەی باوەڕپێکراوی بیڵدی ئەو وڵاتە زانیاریی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو دەمەبۆڵێکەی نێوان رودیگەر و فولکروگ بەوەی کە بەرگریکارەکەی ریاڵ مەدرید بە خۆخشاندنێکی توند (تەکڵ) لە هێرشبەرەکەی دۆرتمۆند دەدات و بەریدەداتەوە زەوی و لە جووڵەی دەخات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکەی بیڵد، فولکروگ بۆ ئانتۆنی هەساتەوەتەوە و پڕی داوەتێ  و پاڵپاڵێن دەستپیپێکردووە تا یاریزانەکانی دیکە لێکیان جووداکردووەتەوە.

ئەم گرژیەی نێوان ئەو دوو یاریزانە تەنها پێش چوار رۆژ دێت لە دەستپێکردنی یارییەکانی یۆرۆ کە تێیدا ئەڵمانیای میواندار لە کۆمەڵەی یەکەمە و  هەڵبژاردەکانی سکۆتلەندا، سویسرا و هەنگاریا هاوگروپین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button