ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ڤان خال: لیڤەرپوول گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ باشترین راهێنەری هۆڵەندی كرد

Yariga App

یاریگا –

لویس ڤان خال راهێنەری هۆڵەندی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دانانی ئارن سڵۆت وەک راهێنه‌رێی نوێی یانه‌ی لیڤەرپوول خستەڕوو.

یانە ئینگلیزییەکە دەستنیشانکردنی سلۆتی وەک راهێنەری یانەكه‌ی راگەیاند، ئەمەش تەنها 24 کاتژمێر دوای ئەوەی یانه‌كه‌ دوایین یاریی خۆی لە ژێر سەرکردایەتی کلۆپ له‌ پرێمه‌رلیگ ئەنجامدا.

لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای سپۆرت، ڤان خال سەبارەت بە دەستبەکاربوونی سڵۆت وەک راهێنەری رێدز گوتی، کارێکی گەورەیە، چونکە یۆرگن کلۆپ کاری گەورەی له‌ لیڤه‌رپوول کرد،بۆ شوێنی كڵۆپ یانه‌كه‌ باشترینی هه‌ڵبژاردووه‌.

گوتیشی، جێگرتنەوەی کڵۆپ هەمیشە قورسە، بەڵام سڵۆت راهێنەرێکی باشە، پێموایە له‌م كاته‌ باشترینی هۆڵەندایه‌، هەر بۆیەش لیڤەرپوول هەڵبژاردەیەکی جیاواز و  باشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button