سعوودیە

ئیتیحاد بڕە پارەیەکی خەیاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێک دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی بەنیازە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مارسێلۆ گایاردۆی راهێنەری بدات.

گایاردۆ هێشتا راهێنەری یانەی ئیتیحادە، بەڵام رەنگە دوای تەنیا چەند کاتژمێرێک یان چەند رۆژێک لە پۆستی راهینەری یانەکە دووربخرێتەوە و کەسێکیتر وەکوو جێگرەوەی دەست نیشان بکەن.

ئیتیحاد کە ئێستا خاوەنی کەریم بێنزێمایە، خەریکی ئامادەکردنی بڕە پارەیەکی باوەڕپێنەکراوە کە لە مێژووی جیهانی تۆپی پێدا بێ وێنە بووە. بە گوێڕەی هەواڵێکی پێگەی مارکا، پلانیان هەیە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەم راهێنەرە ئەرجەنتینییە بدەن کە تا مانگی حوزەیرانی 2025 گرێبەستی لەگەڵیاندا هەیە.

هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستە 30 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت ​​کە حەوت ئەندامی ستافی تەکنیکی لەخۆدەگرێت و ئەم بڕە پارەیە دەبێت لە خەزێنەی یانەکە بدرێت نەک سندوقی وەربەرهێنانی وڵات. ئەم راهێنەرە نایەوێت بەخۆی دەست لە کار بکێشێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دوورخستنەوەی بۆ ئەم یانەیە گران دەوەستێت، کە دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئیتیفاق بڕیاری دوورخستنەوەیان داوە.

ستافی راهێنەرایەتی ئیتیحادی سعودی

تا ئێستا بەڵگەنامەکان واژۆ نەکراون و لەبەر ئەم هۆکارەش ​​یانەکە بە فەرمی هەواڵەکەی رانەگەیاندووە. لەلایەکی دیکەوە گایاردۆ تا ئێستا بڕیاری نەداوە کۆتایی بەو هاوکارییە بهێنێت و بەنیازە دوای چەند هەفتەیەک مەشقەکانی وەرزی داهاتوو دەستپێبکات.

نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە ئەم راهێنەرە لەم وەرزەدا رووبەڕووی کێشەی زۆر بووەوە، ئەمەش بۆ ئەم یانەیە زۆر نائومێدکەر بوو. تەنانەت نەیانتوانی لە ریزی چوار یانەی سەرەکی ریزبەندی رکابەرییەکانی خولی سعودیە بن بۆ ئەوەی مۆڵەتی بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا وەربگرن. ئیتیحاد لەم وەرزەدا رووبەڕووی رووداوگەلێکی وەک پێکان و ناکۆکی لەگەڵ بێنزێما و گۆڕینی دوو راهێنەر بووەوە.

ئیتیحاد ئێستا بەدوای راهێنەرێکی دیکەدا دەگەڕێت. باس لە کەسانی وەک ماکس ئەلێگری کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی نییە. بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستای ئەم یانەیە رامۆن پلانێسە کە پێشتر لە بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل یاری کردووە. ئەو بەرپرسە لە دۆزینەوەی جێگرەوەی گایاردۆ، هێشتا ماوە بزانرێت ئایا سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە رێگە بە یانەکە دەدات پارەیەکی بەرچاو بۆ گواستنەوەی راهێنەرێک خەرج بکات یاخود نا، چونکە پێشتر پارەیەکی زۆریان بۆ گایاردۆ خەرج کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button