عێراقکوردستان

چوونە ژوورەوە بۆ یارییەکانی هەولێر بووە خۆڕایی و کارگێڕی یانەکەش داوایەک ئاڕاستەی هاندەرانی دەکات

Yariga App

یاریگا-

بۆ ئەو یارییانەی ماوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، چوونەژوورەوەی هاندەرانی یانەی هەولێر کرایە خۆڕایی و بڕیارەکەش ڕۆژی هەینی جێبەجێ دەکرێت.

دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کەمێک لە مەوبەر بڕیاریاندا ئەو یارییانەی ماوە لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هاتنە ژوورەوەی هاندەران بکاتە خۆڕایی، کارگێڕی یانەکە دەڵێن داوا لە هاندەرانی هەولێریش دەکەین لە یارییەکان نەبنە هۆکاری گرژی و ئاڵۆزی بۆ ئەوەی چیتر یانەکە سزا نەدرێت، ڕۆژی هەینی داهاتوو لە یارییەکی دواخراودا هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی تەڵەبە دەکات و لەم یارییەوە هاندەران بەبێ بلیت و بەخۆڕایی دەچنە ژوورەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی یانەی هەولێر:

هاندەرانی خۆشەویستی یانەی وەرزشی هەولێر

سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی یانەکەمان پێیدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام لە پێناو خۆشەویستی و دڵسۆزی هاندەرانی یانەکەمان، بڕیارماندا …
پلیتی چوونە ژوورەوەی یاریگا بۆ سەرجەم ئەو یارییانەی کە یانەکەمان لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ماویەتی، بەخۆڕایی و بێبەرامبەر بێت .
هاندەرانی خۆشەویستی یانەی وەرزشی هەولێر، تەنها داواکاریمان لەم قۆناغەدا لە ئێوەی خۆشەویست هاندانی یانەکەی خۆتانە و هەر ئەوەشتان لێ چاوەڕێ دەکرێت .
هاندەران و هەواداران دڵسۆزانی یانەی وەرزشی هەولێر، ئێمە بۆ خزمەتی ئێوە لێرەین، ساردی و گەرمی سەر پەیژەکان و هاندانی شارستانیانەتان و هاواری پڕ بە قوڕگە زێڕینەکانتان هەرگیز لە بیرناکرێت، تەنها داخوازیمان لەم قۆناغە و لەو یارییانەی ماون، ئەوەیە… دووربن لە هەر هەڵوێستێك کە ببێتە هۆکاری سزادانی یانەکەمان .
هەموومان بۆ زەرد، زەردیش بۆ هەمووان
یانەی وەرزشی هەولێر
2024/6/9

بابەتی زیاتر

Back to top button