ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی نیوکاسڵی دەوێت

سڵۆت خەریکی جێبەجێکردنی پلانەکانییەتی

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوە یانکوبا مێنتێ، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد چڕکردووەتەوە.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لە ئێستاوە خەریکی جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرزی داهاتووە، هەرچەندە تەنیا هەفتەیەکە ئەرکی مەشقی یانەکەی مێرسیسایدی وەرگرتووە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ ناچارە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت، چونکە یاساکانی قازانج و بەردەوامیی پرێمەرلیگی پێشێلکردووە و دەبێ پێی پابەند بێت.

مێنتێی تەمەن 19 ساڵان لە هاوینی رابردوودا لە ئۆدینس بۆڵد کڵەبی دانیمارکییەوە بەبڕی 6.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ماگپایس کرد.

لەگەڵ گەیشتنی بۆ نیوکاسڵ، دەستبەجێ بە خواستن پەیوەندی بە فاینۆردی هۆڵەندییەوە کرد، ئەوکاتە سڵۆت راهێنەری یانەکە بوو.

مێنتێ لەگەڵ فاینۆرد 11 گۆڵ و شەش ئەسیستی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان هەبوو.

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، نیوکاسڵ ئامادەنییە بە کەمتر لە 40 ملیۆن پاوەند رێگە بە چوونە دەرەوەی مێنتێ بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button