عێراقکوردستان

نزار مەحروس: وێڕای شکستەکەمان بەرامبەر تەڵەبە دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم

Yariga App

یاریگا-

دوای شکستەکەیان بەرامبەر  تەڵەبە لە یاریەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نزار مەحروس دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی دەردەبڕێت.

یانەی تەڵەبە لە یاریگای شەعب توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە نەورۆز بباتەوە لە یاریەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لەم یاریەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و هێرشبەرانی تیپەکە چەند هەلێکی گۆڵ تۆمارکردنیشیان لە دەستدا،  دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە نزار مەحروس ڕاهێنەری نەورۆز گوتی:

هەر چەندە شکستمان هێنا بەڵام دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم کە توانیان لەم یاریەدا باشتر دەربکەون لە تیپی بەرامبەر،  گۆڵی یانەی تەڵەبە لە سەرەتای خولەکەکانی یاری لێمان تۆمار کرا ئەمەش وایکرد یاریزانەکانمان لە ژێر فشاردابن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە کەش و هەوای یاریەکە، پیرۆزبایی لە یانەی تەڵەبە دەکەم ئەوان یانەیەکی گەورەی عێراقن و زانیان چۆن بتوانن یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن

 

موسا عەدنان هێرشبەری یانەی نەورۆز دوای یاریەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا گوتی:

هەموو شتێکمان کرد لە یاریەکە تەنها گۆڵ نەبێت، هەلێکی زۆرمان لە دەستدا ئەمەش واتا ئەگەر گۆڵ نەکەیت گۆڵت لێ تۆمار دەکرێ، دەمانەوێ لە داهاتوودا باشتربین سێ خاڵی یاریەکان بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی بەرەو ریزبەندیەکانی سەرەوە هەنگاو بنێین.

بەم سەرکەوتنە یانەی تەڵەبە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ و ووخانە چوە سەرەوەی ریزبەندی کە ئێستا لە خانەی هەشتەمە و دوو یاری دواخراویشی ماوە، نەورۆزیش بە 48 خاڵ لە ڕیزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق مایەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button