ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەرە چاوەڕوانکراوەکەی برایتن ریکۆردی نوێی پرێمەرلیگ دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی برایتنی ئینگلیزی نزیکە لە راگەیاندنی راهێنەری نوێی یانەکە و بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، وادەی راگەیاندنی فەرمی لە ئان و ساتدایە.

هەر لە دوای رۆیشتنی رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی لە کۆتایی وەرزی رابردوو، یانە ئینگلیزیەکە چەندین بژاردەیان خستە کۆتا لیستەوە بۆ شوێنگرتنەوەی دی زێربی، وا کۆتا جار بە فابیان هێرزلەرەوە گیرساونەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گفتوگۆکانی برایتن و یانەی سانت پاولی لەبارەی بڕی قەرەبووکردنەوەکانەوە بەردەوامن. هەروەها لەگەڵ خودی راهێنەرەکەیش لەبارەی پرۆژە و وردەکاریی گرێبەستەکە و شتی زیاتریش.

سانت پاولی یانەیەکی پلەدووی ئەڵمانیا بوو وەرزی رابردوو, بە راهێنەرایەتی فابیان سەرکەوتن بۆ بۆندسلیگا دوای دابڕانیان بۆ ماوەی 13 ساڵ لەو خولە.

هێرزلەر کێیە؟

هێرزلەر لە باوکێکی سویسری و دایکێکی ئەڵمانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە کاتێک خانەوادەکەی لەو وڵاتە کاریان دەکرد. لە تەمەنی دوو ساڵیدا، واتا لە ساڵی 1995 گەڕاونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

ناوبراو بە ریکۆردی مێژووییەوە روودەکاتە پرێمەرلیگ، بەوپێیەی هێشتا تەمەنی 31 ساڵە. بەوەش ریکۆردە مێژووییەکەی ئاتیلیۆ لۆمباردۆی ئیتاڵی دەشکێنێت کاتێک لە ساڵی 1998 لە تەمەنی 32 ساڵییدا بوو بە راهێنەری کریستاڵ پاڵاس. ئەگەرچی راین ماسن لە تەمەنی 28 ساڵی ئەرکەکەی لە تۆتنهام وەگرت، بەڵام ئەو تەنها راهێنەرێکی کاربەڕێکەر بوو نەک هەمیشەیی.

ئاتیلیۆی خاوەن ریکۆرد سەروەختی راهێنەرایەتیکردنی           کریستاڵ پاڵاس

فابیان لە کاتێکدا ئەرکەکەی لە برایتن پێدەسپێردرێت، لە چەند یاریزانێکی یانەکە گەنجترە. لەوانە جەیسن ستیلی گۆڵپارێز، باسکال گرۆسی ئەڵمانی، ئادەم لالانای ئینگلیزی بە پێنج ساڵ و دانی وێڵبێک.

هێرزلەر ئەزموونێکی ئەوتۆی لە بواری راهێنەرایەتیدا نییە، تەنها لە دیسەمبەری ساڵی 2022 یاریدەری راهێنەر بوو لە سانت پاولی. پاشان بوو بە راهێنەری کاتیی و دواتریش لە 23ی هەمان مانگ بوو راهێنەری هەمیشەییان و توانی لە ناوچەی دابەزینیان دووربخاتەوە. وەرزی رابردوویش توانی ببێتە پاڵەوانی خولی پلەدوو.

ئەو راهێنەرە گەنجە، لە ئەپرێلی ساڵی رابردوو بڕوانامەی پیشەگەرێتی یوفای بۆ بواری راهێنەرایەتی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button