فلیک رووبه‌رووی بژارده‌یه‌كی سه‌خت ده‌بێته‌وه
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانكردۆته‌وه، هانز فلیک، راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا، كاتێك له ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت چاوەڕێی بڕیارێکی قورسە، چونکە یانەکە ناچارە لە هاوینی داهاتوودا دوو بەرگریکاری بفرۆشێت.
دوای به‌سه‌ر بردنی پشووه‌كه‌ی، فلیک لەگەڵ ستافی راهێنەرانی دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مێركاتۆی تیپه‌كه بۆ وەرزی داهاتوو.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا کارێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی بچێتە بازاڕی گواستنەوە، بۆیە پێویستە ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك بێت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای دارایی خاوێن بگونجیت، ئەمەش كارگێری یانه‌كه ناچار دەکات ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی نوێ بدات، بە لەبەرچاوگرتنی زۆری بەرگریکار له یانه‌كه، بڕیار له فرۆشتنی دوو به‌رگریكار ده‌درێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژەی بەوەکردووە: جگە لە گۆڵ کۆندێ و ڕۆناڵد ئاراوخۆ و ئینیگۆ مارتینێز و ئەندرێس کریستینسن و پاو کۆبارسی کە ئەو پێنج بەرگریکارەن کە وەرزی ڕابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه بوون، کلیمەنت لێنگلێت و ئێریک گارسیاش دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌یان ده‌گه‌رێنه‌وه یانه‌كه
Mercado FC Barcelona | El Barça, obligado a vender centrales https://t.co/2iuiiOahNs pic.twitter.com/0igxKUrbyp
— LosMillones.com (@TweetApuestas) June 8, 2024
رونیشیكردۆته‌وه، کۆبارسی بۆ فرۆشتن نیه، کە بەم دواییە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2027 نوێکردەوە هه‌روه‌ها جێگەی کریستینسن لە تیپەکەدا گەرەنتی کراوە بەهۆی کارامەیی و جێبه‌جێكردنی ئەرکە جۆراو جۆره‌كان، به‌ڵام یانه‌كه ئاماده‌یه ده‌ستبه‌داری لێنگلێت بێت ی یارمەتیدهریش ده‌بێت بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی گونجاو.
سەبارەت بە رۆناڵد ئاراوخۆ، رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەر پێویستی دارایی له‌وانه‌یه زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ نرخی بێت، پێدەچێت یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری بێت و یانه‌كانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی و بایرن میونشن هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، سەرەڕای ئه‌وه‌ش فلیک داوای مانه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها کۆندێ ئۆفەرێکی گه‌وره‌ی لە یانەی ئیتیحادی سعودی پێگه‌یشتووه، بارسێڵۆناش بیر لە قبوڵکردنی دەکاتەوە.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێریک گارسیا خواستنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و ده‌گه‌رێته‌وه بارسێلۆنا به‌ڵام بارسلۆنا ده‌یه‌وێت جارێكی تر یاریزانه‌كه به‌خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه بكات یان هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات ئاماده‌یه ده‌سته‌رداری بێت.