عێراقمۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی ڤێتنام گەیشتە بەسڕە

Yariga App

یاریگا-

بە یانی ئەمڕۆ شەممە ( 8ـی حوزەیران/یۆنیۆی 2024) هەڵبژاردەی ڤێتنام گەیشتە بەسڕا و ئەمڕۆش یەکەم یەکەی مەشقی خۆی دەکات.

بە مەبەستی یارییەکەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو کە دوا یاری قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026ە بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی ڤێتنام گەیشتنە بەسڕە و ئەمڕۆش کاتژمێر 8ـی شەو یەکەم یەکەی مەشقی خۆیان لە خاکی عێراق تایبەت لە یاریگای دووەمی فەیحا لە بەسڕە دەکەن، ڤێتنام بۆ گەیشتن بە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنی مۆندیالی2026 پێویستە لە هەڵبژاردەی عێراق بباتەوە و چاوەڕوانی شکست یاخود بەرامبەر بوونی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیایە بەرامبەر فلیپین، ڤێتنام شەش خاڵی هەیە لە خانەی سێیەمە و ئیندۆنیزیاش بە حەفت خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم دێت.

ڕیزبەندی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی عێراقیش بە ئامانجی شەشەم سەرکەوتن بە دوای یەک ئەم یاریە دەکات، چونکە عێراق تاکە هەڵبژاردەیە شان بە شانی یابان و ئیماڕات لە کۆمەڵەکانی خۆیان سەرجەم یارییەکانیان بردۆتەوە و بە 15 خاڵ لە ڕیزبەندی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button