ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان یونایتد و لیڤەرپوول ململانێ لەسەر ئەستێرەیەکی هۆڵەندا دەکەن

بەهای گواستنەوەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی تیون کۆپمێینەرس دەکەن.

کۆپمێینەرس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئاتاڵانتا، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئێستای ئەوروپا و وەرزێکی گەورەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەڕێکرد.

مان یونایتد دەیەوێت دەستبەرداری هەریەکە لە کاسێمیرۆ، کریستیان ئێریکسن و دۆنی ڤان دی بیک ببێت، بەمەش شوێنی گونجاو بۆ کۆپمێینەرس بکاتەوە.

تۆڕی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد ئامادەیە گڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکە خەرج بکات.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول داوای لە تیمەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ کۆپمێینەرس واژۆ بکەن. پێشتر لە ئەی زێد ئەلکمار، کۆپمێینەرس کاری لەگەڵ سڵۆت کردووە و هەردووکیان بەباشی یەکتر دەناسن.

یوڤێنتوس یەکێکی دیکەیە لە یانە گرنگیپێدەرەکان. بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، تیاگۆ مۆتا ئەرکی مەشقی یانە ئیتاڵییەکە بگرێتە ئەستۆ و کۆپمێینەرس چەکێکی باشی دەستی مۆتا دەبێت.

کۆپمێینەرس لەلایەن رۆناڵد کومان، بانگهێشتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ یۆرۆی 2024 کراوە، بۆیە پێناچێت تاوەکو تەواوبوونی پاڵەوانیەتییەکە، چارەنووسی کۆپمێینەرس یەکلاییببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button