یاریگا –
تۆم ڤێرنەری سەرۆکی یانەی لیڤەرپوول خواستی خۆی دەربڕی کە تیپەکە له ده‌ره‌وه‌ی ئیگڵته‌را به‌شێك له یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ ئه‌نجام بدات.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان(فیفا) پێداچوونەوه‌یكرد بە یاساکانی یارییەکانی یانه‌كان له ناوه و ده‌ره‌وه، پرسی رێکخستنی یارییەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا لە دەرەوەی وڵات زیندوو بووەوە.
لە ساڵی 2008 پرێمه‌رلیگ پێشنیازی کرد کە هەر وەرزێک چه‌ند گه‌رێك یان زیاتری یارییەکان لە دەرەوەی ئینگلتەرا ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن هاندەرانەوە و هەروەها فیفا دژایەتییەکی توندی لێکەوتەوە.
ڤێرنەر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی گوتی، پلانێکی شێتانەی گه‌وه‌ره‌م هه‌یه، بۆ ئەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگ بەپێی خشتەیه‌ك لە سەرانسەری جیهان لە یه‌ك رۆژدا چه‌ند یارییه‌ك بكرێت.
گوتیشی، بیرۆکە شێتانەكه‌م ئه‌وه‌یه، کە رۆژێک یارییەک لە تۆکیۆ ئەنجام بدەین، دوای چەند کاتژمێرێک دواتر لە لۆس ئەنجلۆس، دواتر لە ریۆ دی جانیرۆ، چەند کاتژمێرێک دواتر لە ریاز، بكرێت ببێته رۆژێک بۆ ئاهەنگگێڕانی تۆپی پێ و خولی نایابی ئینگلیزی.
ریچارد ماستەرز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرێمەرلیگ لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو، رێکخستنی یارییەکان لە دەرەوەی وڵات بەشێک نییە لە پلانەکانی ئێستامان.