عێراقکوردستان

نەورۆز گەیشتە بەغدا و هەولێریش شکستی هێنا

Yariga App

یاریگا-

هەولێر لە یەکەم یاری دواخراوی خۆیدا شکستی هێنا و ئەمڕۆش شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز گەیشتنە بەغدا.

لە یاریەکی دواخراوی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی کارەبا بە سەرکردایەتی یاریزانی کورد ئیڤان خالید توانی بە ئەنجامی 3 _ 1 گۆڵ لە هەولێر بباتەوە، ئیڤان لە خولەکی 99 توانی بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ تیپەکەی تۆمار بکات، هەولێریش دووەم شکستیەتی لە سەر دەستی راهێنەر سەمیر بابۆ، هەینی داهاتووش لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی تەڵەبە دەکات.

بە مەبەستی رووبەرووبونەوەی یانەی تەڵەبە ئەمڕۆ ( 7ـی حوزەیران/یۆنیۆی 2024) شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز گەیشتنە بەغدا و یاریەکەش سبەی شەممە لە نێو یاریگای شەعب کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەڕێوە دەچێت، تا ئێستا لە مێژوودا هەر دوو یانە شەش یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، سوورپۆشەکانی سلێمانی لە دوو یاریدا براوە بوونە و تەڵەبەش سێ یاری سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە یەک یاریشدا یەکسان بوونە، نەورۆز حەفت گۆڵی لە تۆڕی تەڵەبە تۆمار کردووە و تەڵەبەش شەش گۆڵی لە تۆڕی نەورۆز تۆمار کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ 18\11\2020 کە بە ئەنجامی 3 _ 0 سەرکەوت، گەورەترین سەرکەوتنی یانەی تەڵەبەش لە دوو یاریدا بووە کە لە 15\7\2023 و 15\2\2024 بووە کە هەر دوو یاری 2 _ 1 براوە بووە.

نەورۆز لە 31 یاریدا 48 خاڵی هەیە و لە خانەی حەفتەم دێت، تەڵەبەش وێڕای سێ یاری دواخراو بە 41 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button