ئیسپانیا

لاوێکی ‌‌عێراقی دەتوانێت ببێتە سوپرایزی هانسی فلیک بۆ وەرزی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

نوح دەروێش، یاریزانی بە رەچەڵەک عێراقی، دەتوانێت لەم وەرزەدا سوپرایزێک بێت بۆ هانسی فلیک و هاندەرانی بارسێلۆنا.

هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لەم دواییانەدا گرێبەستێکی دوو ساڵەی واژۆکرد و بە فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنای گرتە ئەستۆ. ئەم راهێنەرە ئەڵمانییە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە لەسەر کورسی یەدەگی کەتەلۆنیەکان دادەنیشێت. لەمەودوا بەدوای پلاندانان بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێت و دەیەوێت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شێوازی یاریکردنی بلاوگرانادا بکات.

میدیاکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فلیک دەیەوێت سیستەمی 4-2-3-1ی خۆی جێبەجێ بکات کە لە تیپەکانی پێشووی جێبەجێی کردووە. بۆ ئەم سیستەمە پێویستی بە یاریزانێکی داهێنەرە کە بتوانێت پاسە مەترسیدارەکانی کۆتایی بە باشی بنێرێت. دەگوترێت پێدری خۆشەویستترین یاریزانی هانسی فلیکە بۆ یاریکردنی ئەو پۆستە. هەروەها فێرمین لۆپێز یاریزانی لاوی بارسا توانای یاریکردنی لەم پۆستەدا هەیە.

نوح دەروێش، یاریزانی تیپی لاماسیا

بەڵام لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا یاریزانێک هەیە کە دەتوانێت هانسی فلیک سوپرایز بکات بۆ وەرزی داهاتوو. نوح دەروێش کە وەرزی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ ئەکادیمیای لاماسیا واژۆکرد بژاردەیەکی گونجاوە بۆ یاریکردن لە پۆستی یاریزانی ژمارە 10 و بە تێپەڕبوونی کات، لە تیپە بنەڕەتییەکانی بارسا پێگەی خۆی جێگیر کردووە.

نوح دەروێش، یاریزانە ئەڵمانییە تەمەن 17 ساڵەکەی بارسێلۆنا کە بە رەچەڵەک عێراقییە، هەروەها کاپتنی هەڵبژاردەی ژێر 17 ساڵانی ئەڵمانیا بوو لە جامی جیهانی لاوان و لەو پاڵەوانێتیانەدا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کرد. هاونیشتیمانی هانسی فلیکە و دەتوانێت هیوای ئەوە بخوازێت کە راهێنەری ئەڵمانیەکە بیباتە تیپی یەکەم و ببێتە هۆی سەرکەوتنی زیاتری.

بابەتی زیاتر

Back to top button