فه‌ره‌نسایۆرۆی 2024

دێشامپ: ئێمباپێ سەرکردەیەکی نایاب و ناوازەیە

Yariga App

یاریگا –

دیدیە دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دوای ئەوەی بردنەوەیان له‌ لۆکسمبۆرگ ستایشی ئاستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یارییه‌كه‌ی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریی (3-0) سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆكسمبۆرگ تۆماركرد.

دیشامپس بۆ کەناڵی TF1ی فەرەنسی گوتی، ئێمباپێ سەرکردەیەکی نایاب و ناوازەیە لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆرباشه‌، به‌ تایبه‌ت خووی بە بەشداریکردنی گۆڵ گرتووە، هەروەها وزەی یاریزانەکە نا ئاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، كلیان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات هەموو هەوڵێک بدات، لەو کارەشدا سەرکەوتوو بووە و نموونه‌یه‌كی نایاب بووه‌ بۆ هاوکارەکانی.

راهێه‌ری كه‌ڵه‌شێره‌كان له‌ باره‌ی نگۆلۆ كانتێه‌وه‌ گوتی، دڵنیاتان دەکەمەوە کە هەموو تیپێک کانتێی دەوێت، تیپی به‌رامبه‌ریش نایانەوێت بەرامبەری یاری بكه‌ن، لە سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا 4400 خولەک لەگەڵ تیپەکەی بەشداری کردووە، هەروەها بەشێوەیەکی رێکوپێک لە هەر 3 یان 4رۆژ جارێک یاریی کردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: برادلی بارکۆلا لە یەکەم یاری نێودەوڵەتیدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد، دەتوانێت وەک یاریزانی سەرەکی یان وەک یەدەگ بەشداری بکات ، لە کاتی پاڵەوانێتی یۆرۆدا پێویستم بە هەموو کەسێک دەبێت.

دیدیە دیشامپس لە کۆتاییدا گوتی، یارییەکەی لۆکسمبۆرگ پرۆڤەیەکی باش بوو، هەندێک كه‌م و كوریما هه‌بوو راستی ده‌كه‌مه‌وه‌، لەکاتێکدا ئێمە لە ئاستی هێرشبەریدا تایبەتمەند بووین.

بابەتی زیاتر

Back to top button