دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لەبەر سێ هۆکار چێڵسی لە گواستنەوەی ئۆسمین کشایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لە بیرۆکەی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین کشایەوە و دەستی لە راوکردنی ئەو نێچیرە هەڵگرت کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدا.

دوای وەرزە نموونەییەکەیە ئۆسیمین و یانەی ناپۆلی 2022/23 کە بوون بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا، بلووز زیاتر شەیدای هێرشبەرە نەیجیریەکە بوو، بەتایبەتتر کە ناوبراو بوو بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا بۆ ساڵی 2023. بەڵام دواجار یانە لەندەنییەکە، بەگوێرەی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، لەبەر ئەم سێ هۆکارە لە گواستنەوەی ڤیکتۆر کشاوەتەوە:

لەبەرچاوگرتنی پێکانەکانی

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هەڵسەنگاندنی بۆری چێڵسی بۆ مێژووی پێکانەکانی چێڵسی، یەکێک لە هۆکارەکان بووە لەو یاریزانە سارد ببنەوە. زنجیرەی پێکانەکانیشی لە چەند وەرزی رابردوودا بەم شێوەیە بوونە:

  • وەرزی 2021/22 (63 رۆژ پێکانی هەبووە)
  • وەرزی 2022/23 (50 رۆژ پێکان)
  • وەرزی 2023/24 (66 رۆژ پێکان)

تێچووی گواستنەوەی

بەگوێرەی ئەو گرێبەستە نوێیە ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی واژۆی کرد، یانە ئیتاڵییەکە بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ داناوە بۆ هەر یانەیەک نیازی لە کڕینی هەبێت.

شێوازی یاریکردنی

لەم رووەوە گوایە ئۆسیمین زیاتر ئەو ستایلە یاریزانەیە پشت بە خێرایی و مەودا دەبەستێت. هەرچی چێڵسیە عەوداڵی هێرشبەرێکن لە جۆری دیدیێ درۆگبا و دیگۆ کۆستا کە دەیانتوانی لەناوچەی سزا بە بەرکەوتن “لەمسەیەک” هێرشەکان کۆتایی پێبهێنن.

ئۆسیمین تەمەن 25 ساڵ، لە وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵی بەشداری لە 25 یاریدا کرد. توانی 15 گۆڵ بکات لەگەڵ 3 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button