یاریگا –
ئه‌مرۆ سێشەممە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەردەکەوێت و باس لە دوورخسته‌وه‌ی چاڤی هێرناندێز دەکات.
رۆژی 24ی مانگی رابردوو بارسێلۆنا بە فەرمی دوورخسته‌وه‌ی چاڤی لە راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راگەیاند، هانز فلیک وەک راهێنەری نوێی یانه کەتەلۆنیه‌كه ده‌ستنیشانكرا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، خوان لاپۆرتا بەنیازە بێدەنگی بشکێنێت و ئه‌مرۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، باس لە هۆكاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی و ده‌ستنیشانكردنی هانز فلیک بکات.
دوای دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی زۆربه‌ی مێدیاكا و شرۆڤه‌كاران پێیان وایه هۆكاری دوورخسته‌وه‌ی چاڤی ئه‌و قسانه بوو پێش یاری ئه‌ڵمێریا كردی و گوتی، بارسێڵۆنا رووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە قورسه بتوانێت رکابەری لەگەڵ ریال مەدرید و یانە گەورەکانی ئەوروپا بكات.
ئەم لێدوانە لاپۆرتای توڕە کرد و بڕیاری دوورخسته‌وه‌ی چاڤی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌دا و گرێبەست لەگەڵ هانسی فلیک کرد.