ئینگلتەراگرنگترین

مارێسكا گۆڵپارێزی سەرەكی چێڵسی بۆ وەرزی نوێ دیاریكرد

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ مارێسكا، راهێنەری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.

دوێنێ بەفەرمی چێڵسی گواستنەوەی ئینزۆ مارێسكای راگەیاند و راهینەرەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ راهێنەری بلووز دەبێت.


فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشكرایكرد، مارێسكا بە دەستەی كارگێڕی چیڵسی راگەیاندووە كە رۆبێرت سانچێزی خۆشدەوێت و حەز دەكات كاری لەگەڵدا بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، راهێنەرە ئیتاڵییەكە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەكات وەرزی داهاتوو لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانیەكە كار بكات، مارێسكا پێی وایە سانچێز ئامادەیە بۆ قۆناخی داهاتووی كاروانی وەرزشی.

 


سانچێز لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو بە بەهای 28 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی برایتنەوە پەیوەندی بە چێڵسی كرد.

لەو وەرزەدا 21 یاری لەگەڵ چێڵسی كرد و 30 گۆڵی لێكرا و لە پێنج یاری پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button