ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

ساتی راگەیاندنی گرێبەستی ئێمباپێ ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

ساتی راگەیاندنی گرێبەستی ئێمباپێ لەلایەن ریال مەدرید ئاشکرابوو، کە زیاتر لە دوو ساڵە هەموو جیهان لە چاوەڕوانی ئەم گرێبەستەدان.

بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمشەو کاتژمێر 08:00 یانەی ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ رادەگەیەنێت.

جۆسێپ پێدریرۆل رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی کە پێشکەشکاری بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆیە و هاوڕێیەکی نزیکی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدە، ئاشکرایکردووە ئەمشەو کاتژمێر 19:00 بە کاتی مەدرید (کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەولێر) ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی ئێمباپێ رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا بۆ کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی فڕەنسا، ئێمباپێ بە سەرۆکی وڵاتەکەی گوت :’ئەمشەو گرێبەستەکەم رادەگەیەنرێت’.

کیلیان ئێمباپێ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات و بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی پێنج ساڵ روودەکاتە ریزەکانی ریال مەدرید و هەموو جیهان چاوەڕێی هەژمارە فەرمییەکانی ریال مەدریدە لە پلاتۆفۆڕمە جیاوازەکان بۆ ئەوەی گرێبەستی ئێمباپێ رابگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button