ئیسپانیا

ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی نوێدەکاتەوە و گرێبەستی یاریزانێکیشی دەکاتە هەمیشەیی

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی لوکاس ڤاسکێزی بەرگرتیکاری یانەکەی بۆ وەرزێکیتر نوێ کردەوە و هەروەها گرێبەستی خۆسێلۆی هێرشبەری لە خواستنەوە کردە هەمیشەیی.

هێرشبەرە تەمەن 34 ساڵەکە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ئیسپانیۆلەوە گەیشتە مەدرید بە نرخی سەرەتایی 500 هەزار یۆرۆ (548.22 دۆلار)، لەگەڵ بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکە بە نزیکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

ریالیش بژاردەی کرینی هێرشبەرەکەی خستووەتە بەردەم بەڕێوبەرانی یانە ئیسپانییەکە و چاوەڕێی ئەوە دەکات بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەکە تەواو بکات، چونکە ئیسپانیۆل شەڕی سەرکەوتن دەکات بۆ لالیگا و دەیەوێت تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت رێز لە مەدرید بگرێت کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵدا هەیە.

ئیسپانیۆل لەم هەفتەیەدا یاریی قۆناغی پێش کۆتایی پلەی ئۆفی سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەکی ئیسپانیا ئەنجام دەدات، بەڵام مەدرید قسەی کۆتایی لەسەر داهاتووی هێرشبەرەکە هەیە و بڕیارەکەی ئەوەیە کە یاریزانە ئیسپانییەکە لە پێکهاتەکەیدا بهێڵێتەوە.

لۆکاس ڤاسکێزی بەرگریکاریش رەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەی واژۆ بکات.

گرێبەستەکەی ڤاسکێز لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی هات، دانوستانەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەم یاریزانە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەوە دەستیپێکردبوو بۆ ئەوەی لانیکەم وەرزێکی تر لە ریزی یانە مەدریدییەکە بمێنێتەوە.


لەماوەی چەند وەرزی رابردوودا ڤاسکێز بەهۆی زۆری پێکانەکانی یاریزانانی ریال مەدریدەوە توانیبووی رۆڵێکی گرنگ بۆ ئەم تیپە بگێڕێت، هەروەها بە هەوڵ و پابەندبوون و سۆزێکی زۆرەوە بۆ ریال یاریی کردبوو و ئەم رووداوەش لە چاوی بەڕێوبەرانی ئەم یانەیە نەشاردراوەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵی، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر رایگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ڤاسکێز تا هاوینی 2025 کراوە و لە مەدرید بەردەوام دەبێت.

ڤاسکێز کە لە ئەکادیمیای ریال مەدرید گەورە بووە و گەیشتووەتە تیپی یەکەم، لە ساڵی 2015ەوە لە تیپی یەکەمدایە و لەگەڵ ئەم تیپەدا چەندین سەرکەوتن و پاڵەوانێتی ئەزموون کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button