ئیسپانیاگرنگترین

هانسی فلیک یەکێک لە جواوەکانی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

هاتنی هانسی فلیک بۆ پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، جگە لە چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی کە هێڵسی سوورن، نادڵنیایی ئەوانی دیکەی بەدوای خۆیدا هێناوە و روون نییە کام یاریزان لە پلانەکانی و، کامەیش لە دەرەوەی پلانەکانی ناوبراودە دەبێ بۆ وەرزی نوێ.

لە هەموویان زیاتر نادڵنیاتر، هەردوو یاریزانی بەخواستنهێنراو جواو فیلیکس و جواو کانسێلۆیە کە تا ئێستا جگە لە لێدوانی رووکەش، ئاماژەیەکی روون نەدراوە بۆ بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان لەگەڵ بلاوگرانا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆرتیان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، بارسا دەیەوێ رێککەوتنێکی دیکە لەبارەی کانسێلۆوە واژۆ بکات، چونکە فلیک ئەو یاریزانەی لە مان سیتی دەوێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەیشی ئاشکراکردووە کە بژاردەیەکیتر لەبەردەم فلیک، ڕێککەوتنە دیسانەوە بۆ ماوەیەکی دیکە هەر بە خواستن.

کانسێلۆی تەمەن 30 ساڵ، یاریزانی باڵەکانە، بەڵام دەتوانێت لە پێگەی جیاوازتریش یاریی بکات. وەرزی رابردوو لە 32 بەشداریی لالیگا دوو گۆڵ و چوار ئەسیستی هەبوو. لە چامپیۆنزلیگیش خاوەنی 2 گۆڵ و ئەسیستێک بوو لە 10 یارییدا.

هێشتنەوەی ئەو یاریزانە بە خواستن رەنگە سوودێکیتری ئەوەبێت کە ئێستای دۆخی دارایی یانە کەتەلۆنییەکە هێندە لەبار نییە بۆ گرێبەستی زۆر و گرانبەها لە بازارەکانی گواستنەوەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button