ئه‌وروپاگرنگترین

فەنەرباچێی تورکی بەفەرمی گرێبەستی خۆزێ مۆرینیۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی فەنەرباچێی توركی بەفەرمی گرێبەستی خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی وەك راهێنەری نوێی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی فەنەرباچێ لە پلاتفۆرمی ئێكس بە فەرمی گرێبەستی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی راگەیاند و ئەمڕۆ راهێنەرە پۆرتوگاڵییەکە گەشتی تورکیا دەکات و وەکو راهێنەری نوێی یانەکە دەناسێنرێت.

لە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی رۆما راهێنەرە پۆرتوگالیەكە بێ یانە بووە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەكەوە نەكردووە.


لە پارچە ڤیدیۆیەكدا كە هەژماری فەرمی فەنەرباچێ بڵاویكردووەتەوە مۆرینیۆ ئاشكرای دەكات وەرزی داهاتوو راهێنەری یانەكە دەبێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یەكشەممە مۆرینیۆ پێشكەشی هاندەرانی یانە توركیەكە بكرێت، کە دوێنێ شەممە مۆرینیۆ هاوشانی بەرپرسانی فەنەرباچێ لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن بوون.

Image

وەرزی 2023/24 فەنەرباچێ لەگەڵ ئیسماعیل كارتاڵی راهێنەر بە كۆكردنەوەی 99 خاڵ و لە ریزبەندی دووەم كۆتاییان بە سوپەرلیگی توركیا هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button