چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤاڵڤێردی: هاندەران هەموو ساڵێك داوای چامپیۆنزلیگمان لێ دەكەن

Yariga App

یاریگا –

فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە بردنەوەی نازناوی ژمارە پازدەی چامپیۆنزلیگ دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید و بۆرووسیا دۆرتموند لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و توانی بۆ جاری پازدەیەم لە مێژوویدا نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.


لە دوای یارییەكە ڤاڵڤێردی گوتی:

ئێمە ئێستا بیر لە بردنەوەی نازناوی ژمارە شازدەیەم دەكەینەوە، ئەوە لە گەورەكانەوە دێت كە هەمیشە بەها بەم یانەیە دەبەخشن، هەمیشە براوە دەبینو دەچین بۆ ئاهەنگگێڕان، بەڵام داوامان لێدەكەن جارێكی دیكە نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەینەوە.

لە گێمی یەكەمدا خراپ بووین، بەتایبەت لەو گێمەدا دۆرتموند یارییەكی نایابی ئەنجامدا، زۆر بەخێرایی لە رێگەی هێرشی هەڵگەڕاوەوە دەهاتنە پێشەوە، بەڵام من دڵخۆشم بە یانەكەم.

دەربارەی كروس گوتی: 

زۆر بیری دەكەم هاوشێوەی هەمووان، ئەو كەسێكە لێرە ئەفسانەیی خۆی جێهێشتووە، ئێمەش هەوڵدەدەین لێیەوە فێر بین، هاوشێوەی مۆدریچ، منیش پێی دەڵێم سوپاس بۆ تۆ و بۆ هەموو ئەو شتانەی فێرت كردووین.

لە وەرزی 2023/24دا ڤاڵڤێردی بەشداری لە 54 یاریدا كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و حەوت گۆڵیش دروست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button