عێراقکوردستان

نرخی هێرشبەرێکی یانەی نەورۆز لە بەرز بوونەوەدایە

Yariga App

لە سێ وەرزی ڕابردوویدا کە بەشدارە لە خولەکانی عێڕاق، یانەی نەورۆز توانیویەتی گرێبەستی سوپەر لەگەڵ یاریزانی پیشەگەر واژۆبکات و بەگشتی یاریزانان لەم یانەیە ئاستیان بەرەو بەرز بوونەوە دەچێت.

هەر یەک لە ئاسۆ ڕۆستەم و ئۆکیکی ئەفۆلابی و کلاو دیۆ ئۆلیڤێڕا ناسراو بە ماڕادۆنا ناوی دیاری هێرشبەرانی یانەی نەورۆزن لە سێ وەرزی ڕابردوودا، ئێستاش یاریزان ئیبراهیم تۆمیوای نەیجیری سەرنجی یانەکانی بۆخۆی ڕاکێشاوە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکە پێشکەشی دەکات، تۆمیوا لەم وەرزەدا  توانیویەتی هاتریک لە یانەی شوڕتە و یانەی قوەی جەوی تۆمار بکات کە هەر دوو یانە لە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقن، هەروەها خاوەن 16 گۆڵە و لە ڕیزبەندی سێیەمی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە.

وسام هاشمی بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە نەیجیریەکە دەڵێت ئیبراهیم چەندین گرێبەستی پێشکەش کراوە لە یانەکانی عێڕاق و ئێران و چەند یانەیەکی خەلیجیش بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستیان لەگەڵ واژۆبکات، دوو یانەی جەماوەری شاری بەغداش کێبڕکێی بە دەستهێنانی یاریزانەکە دەکەن و ئێستا نرخی تۆمیوا 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلارە لە بازاڕی گواستنەوەدا.

ئیبراهیم تۆمیوای خەڵکی وڵاتی نەیجیریایە و تەمەنی 26 ساڵە و لە سەرە ڕم یاری دەکات، پێشووتریش  بۆ یانەکانی فامالیکاوی پرتوگالی و  فیرنینسی پرتوگالی و برا شوابی تایلەندی و قزل قوم زەڕافشۆنی ئۆزبەکستانی بۆنیودکۆری ئۆزبەکستانی یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button