یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، سێ یاریزانی بارسێلۆنا هێڵی سوورن و دەستلێدانیان قەدەخەیە.
بارسێلۆنا لە ماوەی رابردوودا دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێزی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی راگەیاند و گرێبەستیان لەگەڵ هانسی فلیكی ئەڵمانی واژۆ كرد.
Es nuestro momento.
Flick es culer. pic.twitter.com/6UGVgiJgeA— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) May 29, 2024
بە گوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس، رەنگە بارسێلۆنا رەزامەندی لە فرۆشتنی هەر یاریزانێكی بدات بێجگە لە سێ یاریزان.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یاریزانەكان بریتین لە فێرمین لۆپێز، پێدری و گاڤی، كە خوان لاپۆرتا پێی وایە ئەوان داهاتووی یانەكەن.
ئەوەش خراوەتەروو، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە یانەكە كردووە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چەند یاریزانێكی گەورە ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵن.
وەرزی رابردوو یانە كەتەلۆنییەكە بە راهێنەرایەتیكردنی چاڤی هێرناندێز نەیانتوانی هیچ نازناوێك بەدەستبهێنن.