ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ناتوانێت گرێبەستەکەی هانسی فلیک تۆمار بکات

بەهۆی یاسای دارایی خاوێنی لالیگا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ناتوانێت گرێبەستەکەی هانسی فلیک تۆمار بکات و یانە کەتەلۆنییەکە تەنیا مانگێکی لەبەردەمە بۆ ئەوەی دەستەی راهێنەرانی نوێی یانەکەی تۆمار بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ هانسی فلیک واژۆ کردووە و رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەفەرمی گرێبەستەکەی راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە نەیتوانیوە ناوی هانسی فلیک و یاریدەدەرەکانی تۆمار بکات.

بارسێلۆنا لەم دوو ساڵەی کۆتاییدا بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکە و یاسای دارایی خاوێن لە لالیگا بەردەوام کێشەی لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی هەبووە، وەرزی رابردوو بارسا کێشەی لە تۆمارکردنی ناوی چوار یاریزانی یانەکەی (گاڤی، ئاڵیخاندرۆ باڵدی، ڤیتۆر رۆکی، ئینیگۆ مارتینێز) هەبوو.

بارسێلۆنا تاوەکو رۆژی 30ـی یۆنیۆ دەرفەتی هەیە بتوانێت گرێبەستەکەی هانسی فلیک تۆمار بکات، کە یانە کەتەلۆنییەکە چاوەڕێی 10%ـی داهاتی ستۆدیۆیەکانی بارسا دەکات کە دەکاتە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمپانیای لیبیرۆی ئەڵمانی ئەو پارەیەی بە بارسێلۆنا نەداوە و یانەکە کێشەی بۆ دروستبووە.

بەگوێرەی یاسای دارایی خاوێن لە لالیگا، دەبێت خەرجی و داهاتەکانی یانەکە هاوسەنگ بێت و رێژەی مووچەی یاریزانانی یانەکە بەراورد بە رێژەی داهاتی یانەکە بگونجێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button