ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاندریێ لونین لە کارلۆ ئانچێلۆتی نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

لونین گلەیی لە ئانچێلۆتی هەیە و بڕوای وایە راهێنەرە ئیتاڵییەکە ستەمی لێ دەکات، هەربۆیە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید دوودڵە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئاندریێ لونین گۆڵپارێزی ئۆکراینی کە چوار رۆژە بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانیوە بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدرید بکات، ئەستەمە لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی لەندەن بکات و کارلۆ ئانچێلۆتی ترسی هەیە ڤایرۆسی گۆڵپارێزەکە بۆ یاریزانەکانی دیکە بگوازرێتەوە.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، کارلۆ ئانچێلۆتی بڕیاریداوە تیبۆ کۆرتوا لە یارییەکەی شەممە بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند یاریی بکات، بەڵام لونین بڕوای وایە ئەوە ستەمە لەو دەکرێت، چونکە ئەو رۆڵێکی گەورەی لە سەرخستنی یانەکەی هەبوو بۆ گەیشتنی بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کەچی لە کۆتاییدا دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بۆ یاریی کۆتایی پشت بە کۆرتوا دەبەستێت.

ماڵپەڕی ئەتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئانچێلۆتی لەبەر ئەوەی ترسی هەیە ئەنفلەوەنزایەکەی لونین بۆ یاریزانەکانی دیکە بگوازرێتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی یانە مەدریدییەکە گەشتی لەندەن ناکات، بەڵکو رۆژی شەممە تەنیا بۆ هاندانی یاریزانانی یانەکەی لە یاریگای وێمبلی ئامادە دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button