جیهانگرنگترینمۆندیال

ناسر خلێفی: بەڵێنتان پێدەدەم جامی جیهانی یانەکان لە مۆندیال گەورەتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پێی وایە، جامی جیهانی یانەکان بە سیستمە نوێیەکەى، لە جامی جیهانی هەڵبژاردەکان باشتر دەبێت.

ناسڕ خلێفی بۆ رۆژنامه‌ی دەیلی مەیلی بەریتانی، رایگه‌یاند، به‌ڵێنتنان پێده‌ده‌م جامی جیهانی  یانەکان گەورەتر دەبێت لە مۆندیالی هه‌ڵبژارده‌كان، ئه‌وه‌ به‌ڵێنه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، مۆندیال پاڵەوانێتییەکی سەرسوڕهێنەرە، من شانازی بە یاریزانەکانم دەکەم كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كانیان یاری ده‌كه‌ن، بەڵام جامی جیهانی یانەکان جیاواز دەبێت، گەورەترده‌بێت له‌ پێگه‌ی ئه‌و 32 یانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن، من زۆرم پەرۆش بووم. و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینن.

جامی جیهانی یانەکان له‌ 32 یانه‌ پێكدێت ، لە 15ی حوزەیران تاوەکو 13ی تەمموزی ساڵی 2025 له‌ ئه‌مه‌ریكا بەڕێوەدەچێت.

پاڵەوانێتییەکە بە سیستمە نوێیەکەی له‌ 12 یانەی ئەوروپی  و چوار یانە له‌ ئاسیا و ئەفریقا و ئه‌مه‌ریكای باكور و ناوه‌راست و کاریبی، له‌گه‌ڵ شەش یانە لە ئەمریکای باشوور، یانه‌یه‌كیش له‌ ئۆقیانووس، له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك له‌ ووڵاتی میواندار پێك دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button