ئیسپانیاگرنگترین

کومان زانیارییەکی رۆمانۆی پشتڕاستکردەوە سەبارەت بە داهاتووی دێپای

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان زانیاریی لەبارەی داهاتووی مێمفس دێپای ئاشکرا کرد سەبارەت بە قۆناخی دواتری ئەو یاریزانە لەسەر ئاستی یانە.

ئەمرۆ کومانی راهێنەری هۆڵەندا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یۆرۆی 2024 بڵاوکردەوە و ناوی دێپای لە بژاردەکانی هێرشبەری ئاشەهەواییەکاندا هاتبوو.

پێش چەند رۆژێک فابریزۆ رۆمانۆ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاویکردەوە کە لەگەڵ ئاتڵێتیکۆ مەدرید لێکجیادەبنەوە. ئەمرۆ کومان ئەو زانیارییەی پشتڕاست کردەوە و وتی:

بەڵێ مێمفس دێپای بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێ.

لە گواستنەوەی لێدوانەکەدا، رۆمانۆ ئەوەیشی خستووەتە روو کە ئەستێرە 30 ساڵانییەکە وەک یاریزانی ئازاد دەڕوات.

مێمفس دوای ساڵێک و شەش مانگ مانەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا، لە یەنایەری 2023 پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیاوە کرد بە گرێبەستێک کە پێشەکیەکەی تەنها 4 ملیۆن یۆرۆ بوو.

وەرزی رابردوو لە 23 یاریی خولی ئیسپانی 5 گۆڵ و ئەسیستێکی هەبوو. لە چامپیۆنزلیگیش خاوەنی یەک گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button