ئینگلتەراگرنگترین

نیوكاسڵ گرێبه‌ستی پێنج یاریزانی نوێ ناكاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له‌م هاوینه‌ ده‌ستبه‌رداری پێنج یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌بێت و گرێبه‌سته‌كانیان نوێ ناكاته‌وه‌.

راهێنه‌ری یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد ئێدی هاو رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، پۆڵ دامێت و مات ریچی و لۆریس کاریۆس و جێف هندریک و کیل واتس بە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکە جێدەهێڵن.

لە مانگی داهاتوودا گرێبەستی هەر پێنج یاریزانەکە کۆتاییان دێت و گرێبەستی نوێیان پێشکەش ناکرێت، یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت یاریزانی نوێ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

ئیدی هاو راهێنه‌ری یانه‌ی نیوكاسڵ له‌باره‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌ڵێت، دەمەوێت سوپاسی هەر یەکێک لەو یاریزانانە بکەم کە ئەم هاوینە یانەکەیان جێده‌هێڵن، هه‌ر یه‌كێكیان بە شێوازی خۆیان زۆر شتیان به‌ یانه‌كه‌ بەخشیوە هیوای سەرکەوتنیان بۆ ده‌خوازم.

ده‌شڵێت، ئەوان یاریزانی باوەڕپێنەکراو بوون، کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ ئێمه‌ گرنگ بوو، هەروەها ساتێکی گرنگە بۆ کیل، کە لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە لەگەڵ یانەکەدا بووە، ئه‌و یاریزانێکی پیشەگەره‌ و هەڵوێستێکی نایابی هەیە، هیوای باشترین بۆ یاریزانان و خێزانەکانیان دەخوازم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆل، مات، لۆریس، کێل و جێف لە ماوەی کارکردنیان لێرەدا زۆر پیشه‌ییانه‌ كاریان كردووه‌، هیوادارم له‌ یانه‌ی داهاتوویان سه‌ركه‌وتووبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button