ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئیسپانی جەیمس رۆدریگێزی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەی سێڵتا ڤیگۆی ئیسپانی جەیمس رۆدریگێزی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، سێڵتا ڤیگۆ ئارەزووی گواستنەوەی جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، یانەکە پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی جەیمس کردووە تا زانیاری تەواو لەسەر یاریزانەکە کۆبکاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، جیا لەو یانەیە، یانەکانی ئیماڕات و کۆڵۆمبیاش چاودێری یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە دەکەن و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

جەیمس لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ساو پاولۆی بەرازیلی کرد، بەڵام تا ئێستا یانە بەرازیلییەکە هەوڵی درژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە.

بە درێسی ساو پاولۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 8 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی 265′ خولەک یاریکرد، گۆڵێکی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button