ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هو سکۆرد: کەین باشترین یاریزانی خولەکانی ئەورووپایە و پێکهاتەی نموونەیی بەمجۆرەیە

Yariga App

پێگەی هوسکۆرد پێکهاتەی نموونەیی خولەکانی ئەورووپای بڵاوکردەوە.

هوسکۆرد پێگەیەکی بەناوبانگی شیکاریی تۆپی پێ یە و بەپێی پێوەرەکانی خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی یاریزانان دەکەن لە هەر یارییەکدا. بە تێکڕای سەرجەم یارییەکانی وەرز، پێگەکە بەم جۆرە پێکهاتەی نمونەیی و خاڵەکانی هەڵسەنگاندنی یاریزانانیان دیاری کردووە.

هاری کەین وەک باشترین یاریزان دیاریکراوە بە هەڵسەنگاندنی 8.2 بە جیاوازییەکی کەم لەگەڵ جود بێڵینگهام کە 8.1 ـە.

یانەکانی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی خولی فەڕەنسی و بایەرن میونشنی دووهەمی خولی ئەڵمانی هەریەکەیان یاریزانێکیان لە پێکهاتەکەدایە. یانەکانی لیڤەرکوسن، ریاڵ مەدرید، ئارسناڵ،لیڤەرپوول، تۆرینۆ، مان سیتی و شتوتگارت هەریەکەیان یاریزانێکیان هەیە.

لەسەر ئاستی خولەکانیش خولی ئەڵمانی بە چوار یاریزان زۆرترین نوێنەری هەیە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button