ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا پلانی گەڕانەوەی ئەندازیاری گرێبەستەكانی داناوە، ئایا دیکۆ ده‌بێته‌ قوربانی؟

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەنیازە بەرپرسێکی پێشووی یانەكه‌ بگەڕێتەوە ناو كارگێری بارسێلۆنا.

بەگوێرەی تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی، خوان لاپۆرتا بەنیازە ماتیۆ ئالیمانی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی وەک بەڕێوەبەری تۆپی پێی له‌ یانه‌كه‌ کاربکات، كه‌ ناوبراو لە مانگی ئازاری 2021 تا مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو له‌م پۆسته‌بوو.

ریلیڤۆی ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ ئەگەری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئالیمانی لاپۆرتا پلانی نییە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستا یانه‌كه‌، بکاتە قوربانی، بەڵام دەیەوێت وه‌كو پێشتر ئەم دووانە پێکەوە کاربکەن.

ئالیمانی لەدوای گەڕانەوەی لاپۆرتا، سەرکردایەتی پرۆسەی پلان و ئابوری گرێبه‌سته‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌كرد، رۆڵێکی گرنگی هەبوو له‌ سەرچاوە ئابوورییه‌كانی یانەکە و ئەنجامدانی چەندین گرێبەست.

ئالیمانی پالێوراوه‌ بۆ پۆستی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەمە جگە لەوەی نزیكه‌ وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید كاربكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button