یاریگا –
سەرۆکی یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانی، رۆناڵدۆ نازاریۆ داليما (رۆناڵدۆی دیارده)، ئەستێرەی پێشووی ههڵبژادرهی بەڕازیل، رایگه‌یاند، چه‌ند ئۆفه‌رێكی بۆ فرۆشتنی یانه‌كه‌ی پێگه‌یشتوه.
رۆناڵدۆ له‌كاتی رێزلێنانی له یانه‌كه‌ی بۆ مێدیاكان رایگەیاند، بڕیاری فرۆشتنی یانه‌كه‌م داوه، بەڵام په‌له ناكه‌م له‌و ئۆفه‌رانه‌ی بۆ فرۆشتنی یانه‌كه پێشكه‌شم ده‌كرێت، خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م و باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی من دەمەوێت دڵنیابوونە لە بەردەوامبوونی پڕۆژەکە، چونکە زۆر باوەڕم پێی هەیە، باوەڕم وایە کە ڤایادۆلید دەتوانێت لەوە زیاتر پێشكه‌ش بكات.
لە کۆتاییدا گوتی، بۆ پاڵپشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یارییەکانی کۆپا ئەمریکا ئاماده‌ده‌بم، پشتگیری هه‌ڵبژارده‌كه‌م ده‌كه‌م، له یاریی كۆتایی چامپیونزلیگیش ئاماده‌ده‌بم كه له نێوان ریال مه‌درید و بورسیا دۆرتمۆند له 1ی مانگی داهاتوو له وێمبلی ده‌كرێت.