ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یەکەمین داواکاری هانسی فلیک لە بارسێلۆنا ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا کیمیچ دەبێتە یەکەم گرێبەستی هانسی فلیک لە بارسێلۆنا و راهێنەرە ئەڵمانییەکە زۆر بە بەرگریکارەکەی بایرن سەرسامە و ئەگەر دۆخی دارایی یانەکە یارمەتیدەر بێت، دەیەوێت بیگوازێتەوە بارسێلۆنا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، گەرچی هێشتا هانسی فلیک راهێنەری چاوەڕوانکراوی بارسێلۆنا لەگەڵ دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا گفتوگۆیان لەبارەی داهاتوو نەکردووە و هێشتا لەبارەی وردەکارییەکانی پلانەکانیان قسەیان نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کیمیچ ببێتە یەکەمین داواکاری راهێنەرە ئەڵمانییەکە.

فابریزیۆ راشیگەیاندووە، فلیک زۆر بە کیمیچ سەرسامە و لە بایرن میونشن راهێنەرایەتی کردووە، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە سەرەتا دەیەوێت لەوە دڵنیابێتەوە دۆخی دارایی یانەکە تا چەند یارمەتیدەری دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە.

کیمیچ (29 ساڵان) تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ باڤارییەکان نوێ نەکردووەتەوە کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

پێشبینی دەکرێت سبەی دووشەممە بارسێلۆنا گرێبەستی هانسی فلیک رابگەیەنێت کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئەڵمانی و ئیسپانییەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و شوێنی چاڤی هێرناندێز دەگرێتەوە کە ئەمشەو ماڵئاوایی لە بارسا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button