عێراقکوردستان

بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ یانەی نەورۆز لە توانای دوو یاریزانی بێبەش دەبێت

Yariga App

یەک شەممە 26 \ 5 \ 2024 لە گەڕی 31ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی نەفتی میسان دەکات.

کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای مەلعەبەکە یانەی نەورۆز ڕووبەڕووی یانەی نەفتی میسان دەبێتەوە، یانەی نەورۆز بە ڕاهێنەرایەتی نزار مەحروسی سوری بەبێ هەر دوو یاریزان محەمەد سامی بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری ڕابردوو و ئەحمەد مەحمود بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یاریەکە بکەن، یانەی نەفتی میسانیش بەبێ عەلائەدین دالی هێرشبەری سوری و دووەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاری دەکات کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری بکات.

یاریەکەی ئەمڕۆی نێوان هەر دوو یانە حەفتەم یاریە لە مێژووی یاریە فەرمیەکانی خۆیان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە شەش یاری ڕابردوودا یانەی نەورۆز 1 یاری بردۆتەوە و نەفتی میسانیش لە 2 یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە 3 یاریشدا یەکسان بوونە، یانە سوور پۆشەکەی سلێمانی حەفت گۆڵی تۆمار کردووە و یانەی نەفتی میسانیش هەشت گۆڵی تۆمار کردووە.

یانەی نەورۆز لەم وەرزدا تا ئێستا 44 خاڵی کۆکردۆتەوە لە خانەی حەفتەم دێت و یانەی نەفتی میسانیش بە 38 خاڵ لە ڕیزبەندی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button