ئەفریقاگرنگترین

ئەهلی میسڕی جارێکیتر مێژووی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی میسڕی جارێکیتر سەلماندیەوە هەر خۆی پادشای ئەفریقایە و فیناڵێکیتری ئەو کیشوەرەی بردەوە.

ئەمشەو لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ لە میانی یاریی دووەمی نێوان تەرەجی تونسی و ئەهلیدا، میسڕیەکان 1-0 فیناڵەکەیان لە بەرژوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

ئەهلی ئەو پاڵەوانێتیەیان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە و هەر خۆیان ڕیکۆردەکە دەشکێننەوە. بە جۆرێک، ئەوە جاری 12هەمین بوو جامەکە بەرز بکەنەوە.

بەو بردنەوەیە، بۆ چوارەم جار لە مێژووی خۆیاندا بتوانن دوو وەشانی لەدوای یەک ببنەوە.

نزیکترین ڕکابەرەکانی ئەهلی لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگی کیشوەرەکەدا، یانەکانی تی پی مازیمبی کۆنگۆی دیمۆکراتی و زەمالیکی میسڕین یەکی بە پێنج جار.

Back to top button