ئیسپانیا

ریال مەدرید گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ هێرشبەرەکەی واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

خۆسێلۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید، بڕیارە بەم نزیکانە گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆ بکات.

خوسلۆ ساڵی رابردوو لە گواستنەوەی هاوینەدا بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد بۆ ئەوەی خەونی یاریکردن لەم تیپە و دووبارە لەبەرکردنی درێسی ئەم یانەیە بەدیبهێنێت.

ئەم یاریزانە لەماوەی ئەم وەرزەدا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ریال هێرشبەرێکی سەرە رمی نەبوو، توانی ئاستێکی زۆر باش پیشان بدات و هەمووان بەخۆیەوە سەرسام بکات، بەڵام لوتکەی درەوشاوەیی و ناوبانگەکەی لەنێو هاندەراندا بۆ ئەو دوو گۆڵەی کە لە یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن تۆماری کرد دەگەرێتەوە و بەم گۆڵانە تیپەکەی گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا زۆر قسە لەسەر ئەگەری بەردەوامبوونی ریال لەگەڵ ئەم هێرشبەرە ئیسپانییە دەکرا، ئێستاش پاتریک بێرگێر، رۆژنامەنووسی دیاری سکای سپۆرت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( ئێکس ) بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، بەڕێوەبەرانی یانە مەدریدییەکە دەیانەوێت دەست بە دانوستان لەگەڵ ئیسپانیۆل بکەن تاوەکوو گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئەم هێرشبەرە ئیسپانییە واژۆ بکەن.

لەماوەی ئەم وەرزەدا خوسێلۆ توانی لە نێو دڵی هاندەرانی ریال مەدریددا جێگەی خۆی بکاتەوە، هەروەها ئەوانیش مەیلیان لە مانەوەی هێرشبەرەکەیە، پێشبینیش دەکرێت بەم نزیکانە هەواڵی گرێبەستە هەمیشەیییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بڵاوبکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button