ئینگلتەراگرنگترین

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ؟

باسی گەڕانەوەی گەرم بووە

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ لە سەرووی بەربژێرانی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسیدایە.

لە دوای جیابوونەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و یانە لەندەنییەکە، ئێستا هەموو ئاماژەکان بەرەو گەڕانەوەی سێیەمی مۆرینیۆن بۆ رۆژئاوای لەندەن.

مۆرینیۆ بۆ جاری دووەم لە ساڵی 2015 چێڵسی جێهێشت و دواتر بووە راهێنەری مانچێستەر یونایتد، تۆتنهام و رۆما. لە دوای رۆیشتنی پۆچێتینۆ، ناوی چەند راهێنەرێکی وەک کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاون و ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری لێستەر سیتی بە چێڵسی بەستراونەتەوە، بەڵام ناوی مۆرینیۆ لە سەرووی هەموویانەوە دێت.

رۆژنامەی لەندەن ئیڤینینگ ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت راهێنەری گەنج دەستنیشان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا راهێنەرێکی وای نەدۆزیوەتەوە. بەڵام ناوی مۆرینیۆ وەک پلانی دووەم ئامادەیە، بە تایبەت ئێستا راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بێ یانەیە و رەنگە ئامادەبێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

چێڵسی دەیەوێت لە دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی پۆچێتینۆ پەلە نەکات، چونکە نایەوێت گۆڕانکاریی بەردەوام لە یانەکەدا هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button