ئینگلتەراگرنگترین

لوكاس پاكوێتا بە گرەوكردنی وەرزشی تۆمەتباركراوە

Yariga App

یاریگا –

لوكاس پاكوێتا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی وێستهامی ئینگلیزی بە بابەتی گرەوكردنی وەرزشیەوە تێوەگلاوە و تۆمەتبار كراوە.

كەمێك پێش ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا لوكاس پاكوێتای بە گرەوكردنی وەرزشی تۆمەتباركرد.

 


فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا پاكوێتا بە تۆمەتی هەڵسوكەوتی نادرووست تۆمەتبار دەكات.

یاریزانە بەڕازیلیەكە تۆمەتبار كراوە بەوەی بە ئەنقەست لە چوار یاریدا كارتی زەردی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی كەسێكی دیكە سوودی لێ وەربگرێت.

پاكوێتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سەرجەم تۆمەتەكان رەتدەكاتەوە و دەڵێت: تا كۆتایی دەجەنگم بۆ پاككردنەوەی ناوەكەم.

پاكوێتا 10 رۆژی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button