ئیتاڵیاگرنگترین

” خراپترین ٢٠٠ ملیۆن کە خەرجکرابێت لە یانەیەکدا”

یاریگا-تادێت بازاڕی تۆپی پێ گەرمتر دەبێت و ئابووری بەهێزتردەبێت، ئەمەش وایکردووە نرخی یاریزانان بەشێوەیەکی شێتانە بەرزببێتەوە. زۆر جاریش خەرجکردنی پارەی زۆر بە مانای  باشتربوونی یانەکان نایەت.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا بەدواداچوونێکی کردووە بۆ ئەو ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیەی میلان بەر لە دوو وەرز خەرجی کرد و بە خراپترین خەرجکردن ناوی دەبات.

لە ٢٠١٧دا ئەوکاتەی بازرگانە چینییەکان میلان یان کڕیەوە بڕیاریاندا یانەکە لە قەیرانی ئاست خراپی رزگاربکەن و ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیان لە بازاڕی گواستنەوەدا خەرجکرد. بەو پارەیە میلان هەستا بە کڕینی ماتیۆ موساکیۆ ١٨ ملیۆن ، فرانک کیسێ ٢٨ ملیۆن، ریکاردۆ رۆدریگیز ١٥ ملیۆن، ئەندریە سیلڤا ٣٨ ملیۆن، چالهانۆگلو ٢٠ ملیۆن، ئەندریە کۆنتی ٢٤ ملیۆن، لیۆناردۆ بۆنوچی ٤٢ ملیۆن، فابیۆ بۆرینی ٥ ملیۆن، لوکاس بیلیا ١٧ ملیۆن، نیکۆڵا کالینیج ٢٥ ملیۆن.

هەموو ئەمانە لە یەک ساڵدا  گوێزرانەوە بۆ میلان بەڵام لە یاری ئەم هەفتەیەی رۆسۆنێری بەرامبەر یوڤێنتۆس تەنها دووانیان (کۆنتی و چاڵهانۆگلو) یارییان کرد ئەمە جگە لەوەی زۆربەیان لە یانەکە نەماون و بە پارەی کەمتر فرۆشراونەتەوە. ئەندریە سیلڤا زۆرترین گرنگی پێدرا تاوەکو ببێتە فریادڕەسی بە جۆرێک خودی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە جێگرەوەی خۆی ناو برد بەڵام یەک وەرز مایەوە ولەو وەرزەشدا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکرد. تەنانەت یاریزانێکی بە ئەزموونی وەک لیۆناردۆ بۆنوچی ئاستێکی زۆر خراپی نیشاندا لەو ساڵەی لەگەڵ میلان بوو.

بەلێکدانەوەی موچە و ئەنجام و ئاستیان، فوتبۆڵ ئیتاڵیا بە خراپترین بازرگانی تۆپی پێ ناوی دەبات و لەم دواییەشدا یانەکە ١٤٦ ملیۆن یۆرۆ زیانی راگەیاند کە ئەوەش زۆرترین بوو لە مێژووی یانەکەدا بۆ ساڵێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button