ئەفریقائیتاڵیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

ئادێمۆلا لووكمان كێیە؟ ئەو یاریزانەی دوای 61 ساڵ ئاتڵانتای کردە خاوەنی نازناوێک

Yariga App

یاریگا –

ئادێمۆلا لووکمان لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ بووە سوارچاکی خەونەکانی ئیتاڵییەکان و بە هاتریكێک مێژووی بۆ خۆی و یانەکەی نووسییەوە و بە سێ گۆڵی خاوێن لە بایەر لیڤەرکوزنیان بردەوە، کە بە درێژایی ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە هیچ یارییەک تووشی شکست نەببوو.

ئادێمۆلا لووکمان كێیه‌ و خەڵکی کوێیە؟

ئادێمۆلا لووکمان لە 20ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 1997 لە شاری واندسوۆرس لە لەندەن له‌ دایک و باوکێكی نەیجیری لەدایکبووە، لە کۆلێژی سانت تۆماس ئەپۆستڵ لە پێکهام خوێندوویەتی بڕوانامه‌ی GCSE  بەدەستهێناوە، ویلایەتی ڕەچەڵەکی باوكی لوکمان، لاگۆسە لە باشووری رۆژئاوای نەیجیریا و درێژی باڵاشی 175 سانتیمە.

لە دەرەوەی یاریگا، لووکمان لە رووی ئەکادیمییەوە سەرکەوتوو بووه‌، لەکاتی خوێندنی لە کۆلێژی سانت تۆماس ئەپۆستڵ لە پێکهام، تۆمارێکی سەرنجڕاکێشی لە تاقیکردنەوەکانی GCSE بەدەستهێنا بوو.

گەشتی پیشەگەرانەی لووکمان لە ئەکادیمیای چارڵتۆن ئەتلەتیک لە ساڵی 2014 دەستیپێکرد، له‌ تیپی خوار 18 ساڵ و 21 ساڵان بووە لە مانگی نۆڤەمبەری سه‌رخرا بۆ تیپی یەکەم.

بۆ گه‌یشتنی به‌م ئاسته‌، باوکی لووکمان کە حەزی لە یاریی تۆپی پێیە، رۆڵێکی بەرچاوی هەبووه‌ له‌ ژیانی وه‌رزشی و هاندان و پشتیوانی بۆ كوره‌كه‌ی.

كاروانی وه‌رزشی لووكمان له‌گه‌ڵ یانه‌كان

كاتێك لوكمان لە ئەکادیمیای چارڵتۆن ئەتلەتیکەوه‌، بە خێرایی ئاستی به‌ره‌و پێش چوو، لە ساڵی 2017 چووه‌ یانەی ئێڤەرتن، بەڵام ده‌رفه‌تی یاریكردنی كه‌م بوو، ئەمەش وایكرد بە خواستن بۆ یانه‌ی لایپزیگ یاری بکات،  پاشان گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆکرد، دواتر بە خواستن چووە یانەی فولهام و لیستەر سیتی، له‌ سه‌ره‌تایی ساڵانی یاریكردنی بە زنجیرەیەک گرێبه‌ستی خواستن لە یانە جیاوازەکاندا وایكرد ناوی گەشتیاری لێبنێن، دواجار لە مانگی ئابی 2022 به‌ په‌یوه‌ندیكردتی به‌ یانه‌ی ئاتلانتا گه‌شته‌ی كۆتایی هات و ئەم هەنگاوە خاڵی وەرچەرخانی یاریزانه‌كه‌ بوو.

لە یه‌كه‌م وه‌زری و له‌ کۆتایی وەرزێکی سەرنجڕاکێشدا، لوكمان به‌ده‌نگی هانده‌ران وەک باشترین یاریزانی وەرزی 2022-2023  ئاتلانتا دەستنیشانکرا، ئەم خەڵاتە، دانی بە ئاستە ناوازەکانی لوکماندا نا لە یەکەم ساڵی یاریکردنی لەگەڵ یانەکەدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌، كه‌ یاریزانە باڵە تەمەن 26 ساڵەکە 15 گۆڵ و 8 ئەسیست لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان هه‌بوو.

یاریزانه‌ نایجیریه‌كه‌ ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپادا تۆمارکرد، بووە یەکەم یاریزان لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ هاتریک بكات و ئاتالانتای بۆ یەکەمجار به‌ نازناوێكی  گەورەی ئەوروپی شاد كرد.

په‌یوه‌ندیكردنی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی نەیجیریا

ناوبراو نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلتەرای  لە ئاستە جیاوازەکانی لاوان، لە ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵەوە تا خوار 21 ساڵ كردووه‌.

وەفاداری بۆ ووڵاتی دایك و باوكی چیرۆکی دڵسۆزی بووە، لە ئینگلتەرا لە لەدایک بووە، مافی ئەوەی هەبووە نوێنەرایەتی هەردوو وڵات بکات، به‌تایبه‌ت لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا لوکمان بووە هۆی ئەوەی لە ریزەکانی لاوانی ئینگلتەرادا پێشبکەوێت، تەنانەت رۆڵێکی سەرەکی هه‌بوو لە ساڵی 2017 لە سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی خوار 20 ساڵان،

بەڵام لە ساڵی 2020 لوکمان داوای له‌ فیفا كرد رێگه‌ی بدات یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نایجیریا بكات، لە کۆتاییدا فیفا لە شوباتی 2022 گۆڕانکارییەکەی پەسەند کرد و ڕێگەیدا نوێنەرایەتی هەڵۆکان بکات، ئه‌وكات گوتی، ئه‌وه‌ بڕیاری خۆم بووە، نەک بڕیاری دایک و باوکم،

لوکمان بە رۆژنامەی تایمزی گوت، ئەو بڕیاره‌ پەیوەندی بە دایک و باوکمەوە نەبوو، چونكه‌ هه‌ستم ده‌كرد ده‌رقه‌تی یاریكردنم له‌وێ زیاتره‌، بڕیارەکە شتێک بوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر بیرم لێکردۆتەوە،. یاریکردن بۆ نایجیریا پێش هەموو شتێک شەرەفێکە و باشترین بڕیارە کە تا ئێستا داومە، دڵخۆشم کە بڕیارێكی دروستم داوه‌.

مووچە و سامانی ئەدیمۆلا لووکمان

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سالاری سپۆرت، ئەدیمۆلا لوکمان هەفتانە 41 هەزار پاوەندی دەستدەکەوێت، هەروەها مووچەی ساڵانەی به‌پاداشتەکانی بۆ وەرزی 2023-2024 نزیكه‌ی 2.132.000 پاوەنده‌.

كۆی سامانه‌كه‌ی ئەدیمۆلا لوکمان لە نێوان 7 ملیۆن بۆ 12.7 ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر سەرکەوتنە گەشەسەندووەکانی و بەهای بازاڕ، به‌هۆی به‌رزی ئاستی پێشبینی ده‌كرێت نرخی له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌رز ببێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button