ئینگلتەراگرنگترین

ڤان پێرسی ستایشی بڕیارەکەی لیڤەرپوول دەکات

"سڵۆت زۆر بۆ لیڤەرپوول گونجاوە"

Yariga App

یاریگا –

رۆبن ڤان پێرسی ئەفسانەی هۆڵەندی، پێشبینی سەرکەوتنی ئارنە سڵۆت لەگەڵ لیڤەرپوول دەکات.

لەم هەفتەیە لیڤەرپوول بەشێوەیکی فەرمی رایگەیاند، ئارنە سڵۆت دەبێت بە راهێنەری نوێی یانەکە، دوای ئەوەی یۆرگن کڵۆپ ماڵئاوایی لە رێدز کرد.

گرێبەستەکەی سڵۆت لەگەڵ لیڤەرپوول درێژخایەنە، چوونکە سوورپۆشەکان ئامانجیانە پڕۆژەیەکی درێژخایەن لەژێر سەرکردایەتی ئەودا بنیات بنێن.

هاوکات رۆبن ڤان پێرسی ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد، سیاتیشی دەستنیشانکردنی سڵۆت وەک راهێنەری نوێی لیڤەرپوول دەکات، بە داهاتووی هاونشتمانییەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە گەشبینە.

دیاریکردنی سڵۆت وەک راهێنەری لیڤەرپوول، بڕیارێکی زۆر زۆر شیاو و درووستە، ئارنەش هاوشێوەی ستایلی کڵۆپ یاری دەکات، پێشبینی سەرکەوتنی گەورەی لێدەکەم.

لیڤەرپوول یەکێکە لە جوانترین یانەکانی ئینگڵتەڕا، بۆ دوو یانەی نایابی خولەکە یاریم کردووە، ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ سڵۆت و چێژی لێ وەردەگرێت.

ڤان پێرسی لە ساڵی 2019 لە یانەی فاینۆرد کۆتایی بە کاروانی وەرزشیی هێنا، لە وەرزی 2020/21 راهێنەرایەتی تیپی یەکەمی یانەکەی کرد.

لە 2021 تا 2024 راهێنەری تیپی لاوان و تیپی ژێر 18 ساڵانی یانەکە بووە، هەر بەو هۆیە پەیوەندییەکەی پتەوی لەگەڵ سڵۆت هەبوو، کە راهێنەرە نوێیەکەی لیڤەرپوول لە وەرزی رابردوو نازناوی خولی هۆڵەندی بۆ فاینۆرد بەدەستهێنا.

هاوکات رۆبن ڤان پێرسی هەفتەی رابردوو بە فەرمی ئەرکی مەشقی یانەی هێرێنڤینی هۆڵەندی پێڕاسپێردرا. ئەفسانە هۆڵەندییەکە گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ فرایسلاند واژۆکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button