ئیسپانیاگرنگترین

پەیامێکی ئێجگار هەستبزوێنی مۆدریچ بۆ کروس

Yariga App

یاریگا –

لە درێژەی کاردانەوەکاندا بۆ بڕیاری وازهێنانی تۆنی کروس، لوکا مۆدریچیش پەیامی خۆی بۆ نارد، لێوانلێو لە دەربڕینی هەستبزوێن.

لە ماڵئاوایی هاوتیمە مێژووییەکەیدا، مۆدریچ نووسیویەتی:

کاتێکی سەخت بوو من کاتی نوسینی ئەم وشانە. جیهانی تۆپی پێ بە گشتی خەمبارە چونکە یاریزانێکی مێژوویی وازدەهێنێت. منیش دانی پێدا دەنێم کە خەمبارم. ئەی پیاو، تۆ ئەفسانەیەکی ئەم وەرزشە و ئەفسانەیەکی ڕیاڵ مەدریدیت. بە ڕاستی چێژم لە یاریکردن بینی لە تەنیشت تۆوە.

بە ڕاستی شانازییە بۆ من هێڵی ناوەندی ڕیاڵ مەدردیدم لەگەڵ تۆ بوو. تۆ ئەو تایبەتمەندیانەت هەیە بتکات بە یاریزانێکی دەگمەن و تایبەت. هەرگیزیش تۆنی کروسێکی دیکە نابێتەوە.

شەوە تایبەتەکانی ئەورووپا، نازناوەکان، جادووی سانتیاگۆ بێرنابیۆ… هەرگیز ئەم سەردەمە زێڕینەی یانەکەی ژیانمان لە یاد ناکەین.

تۆ کە هەموو شتێکت بەدەستهێناوە، هێشتا دانەیەکیتر ماوە، یەڵا بۆ نازناوەی 15هەمی چامپیۆنزلیگ!

بیرت دەکەم هاوڕێم.

ئەمڕۆ لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا ئەستێرە ئەڵمانییەکە ڕایگەیاند دوای یۆرۆی 2024 بە یەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت. بڕیارە ڕۆژی شەممەیش لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە میانی کۆتا هەفتەی لالیگادا ڕێزلێنانێکی شایستەی بۆ ئەنجام بدرێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Luka Modric (@lukamodric10)

بابەتی زیاتر

Back to top button