ئیتاڵیا
فەرمی: یاریزانێکی بەئەزموونی میلانی جێهێشت
ئەمڕۆ سیمۆن کایەر بەفەرمی جێهێشتنی ئەیسی میلانی راگەیاند.
سیمۆن ماوەی چوار ساڵ و نیوە لە ریزەکانی میلان دا یە و بڕیار وایە رۆژی شەممە لە کۆتا یاری ئەم وەرزەدا ماڵئاوایی لە هاندەران بکات.
ناوبراو سەرەتا بە خواستن لە سیڤیلیاوە گوێزرایەوە بەڵام پاش ئاستە بەرزەکەی، گواستنەوەکە کرا بە هەمیشەیی. لەوکاتەوە لە 90 یاری خولی ئیتاڵی بەشداری کردووە، ناسناوێکی خولی بردووەتەوە و جارێکیش لە بەربژێرەکانی باڵۆن دۆر بووە لە 2021دا.
ناوبراو دوای بڕیاری رۆیشتن، بۆ پێگەی فەرمی میلان وتی
چەند مانگێکە گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ رۆیشتن، خاڵی ئەرێنی و نەرێنیشی هەیە بەڵام لێرە گەیشتمە ئاستێکی بەرز و پێم وایە کاتی بیرکردنەوەیە لە قۆناغی داهاتوو.
کایەر دەبێتە دووهەم یاریزانی بە ئەزموون لە هاوینی ئەمساڵدا میلان جێبهێڵێت، دوای ئۆلیڤەر ژیرۆی فەڕەنسیی.