ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئێدەرسن بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی دەدات

چەند یانەیەکی سعودی گرنگییان پێداوە

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسن، گۆڵپارێزی بەرازیلی لە مانگی داهاتوودا ریزەکانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

گۆڵپارێزی خاوەن شەش نازناو لەگەڵ مان سیتی، نزیکە لە جێهێشتنی شینپۆشەکان و چەند یانەیەکی سعودیە گرنگییان بە تواناکانی داوە.

چەند رۆژێک دوای بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، لەناکاو دەنگۆی جێهێشتنی قەڵای ئیتیحاد بڵاوبووەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی دیاری بواری گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی سعودی گرنگیان بە تواناکانی ئێدەرسن داوە و دەیانەوێت نرخەکەی بزانن.

فابریزیۆ دەڵێت؛ ئێدەرسن ئامادەیە گوێ لە تەواوی ئۆفەرەکان بکرێت، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە 332 یاری لەگەڵ سیتیزنز.

رەنگە 25ی ئەم مانگە دوا یاری خۆی لەگەڵ مان سیتی لە یاری کۆتایی جامی FA لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بکات.

هەرچەندە لە یاری گەڕی پێشکۆتایی پرێمەرلیگ لە بەرامبەر تۆتنهام، تووشی پێکان بوو و بەشداری لە دوا یاری ئەم وەرزەدا نەکرد، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەشداری لە یاریی کۆتایی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button