عێراقکوردستان

لە یاریگای ئەحمەد ڕازی نەورۆز و حدود ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

دووشەممە 20\5\2024 بە بەڕێوەچوونی دوو یاری گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەستپێدەکات و یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەکات.

سورپۆشەکانی شاری سلێمانی بە تەواوی یاریزانەکانەوە دوێنێ ئێوارە گەیشتنە شاری بەغداد و دوایین ئامادەکاریان بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی حدود کۆتایی پێهێنا، هەر دوو یانە لە مێژوودا تەنها سێ یاری بەرامبەر یەکتر یاریان کردووە و یانەی حدود له 2 یاریدا براوە بووە و نەورۆزیش 1 یاری سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، هەر دوویانەش 5 گۆڵیان لە یەکتر تۆمار کردووە، یانەی نەورۆز 44 خاڵی هەیە لە خانەی حەفتەم دێت و حدودیش بە 39 خاڵ لە ڕیزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، یاریەکەش کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای ئەحمەد ڕازی کە دەکاتە یاریگای یانەی کەرخ لە شاری بەغداد بەڕێوە دەچێت و عەلی ئەحمەد شاکر ناوبژیوانی یاریەکە دەبێت.

لە یاری دووەمدا کاتژمێر 6:15 لە یاریگای شەعب هەر لە شاری بەغداد یانەی نەفت بە ناوبژیوانیەتی ناوبژیوانی کوردی شاری سلێمانی ئومێد مستەفا ڕووبەڕووی یانەی ئەلقاسم دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button