لەگەڕی بیستەم و پێش کۆتایی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق، یانەی سامەڕا بە فەرمی دابەزی بۆ خولی پلە یەکی عێڕاق.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2_2 یەکسان بوو لەگەڵ یانەی سامەڕا و گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی حوسێن نەجم و محەمەد ڕەوف تۆماریان کرد، بەم ئەنجامەش یانەی پێشمەرگە سەرووی ڕیزبەندی یانەکانی لە دەستدا و کەوتە خانەی دووەم بە 35 خاڵ بەڵام سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکە مسۆگەر کردووە، یانەی گەڕمە بە هاوکاری یاریزانە کوردەکانی شاری هەولێر بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و ئەمڕۆش بە ئەنجامی 2 _ 0 لە یانەی الحوسەینی بردەوە و گۆڵەکانیش یاریزانان یاسڕ ناجی و کۆسرەت بایز تۆمار یان کرد.
لە یانەی گەڕمە هەریەک لە ڕەوەند عەبدولخالق وەک بەڕێوەری تیپ و ڕێباز عەبدوڵا وەکو گۆڵپارێز و گۆران عیماد و کۆسرەت بایزیش وەک یاریزان لە یانەکە یاری دەکەن. ڕیزبەندی یانەکان دوای تێپەڕ بوونی 20 گەڕ: