ئیسپانیا

مەرجە سەیروسەمەرەکانی خۆشەویستەکەی ئێندریک بۆ یاریزانەکەی داهاتووی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

گابریێلی میراندا خۆشەویستی ئێندریک چەند مەرجێکی سەیر و نامۆی بۆ خۆشەویستەکەی داناوە، بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە پەیوەندیی نێوانیان بکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گابریێلی میراندا خۆشەویستی ئێندریک یاریزانی لاوی بەڕازیلی لە پەیوەندیی خۆشەویستییاندا دوو مەرجی بۆ یاریزانەکەی داهاتووی ریال مەدرید داناوە، ئەو یاریزانە لاوە بەڕازیلییە دەبێت بە هەردووکیانەوە پابەند بێت، ئەگینا لە یەکتری جیا دەبنەوە.

Who is Gabriely Miranda? Meet Endrick Felipe's new girlfriend - Football |  Tribuna.com

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، خۆشەویستەکەی ئێندریک مەرجی داناوە نابێت یاریزانەکە لە یاریی ئەلیکترۆنی GTA هیچ خۆشەویستێکی هەبێت،واتە تەنانەت ئێندریک بۆی نییە بە خەیاڵیش خۆشەویستی ساختەی لەو یارییە ئەلیکترۆنییە هەبێت.

یەکێکی دیکە لە مەرجەکانی خۆشەویستە شۆخ و شەنگەکەی ئێندریک ئەوەیە، نابێت لە ئینستاگرام کۆمێنت بۆ هیچ کچێک بنووسێت.

ئێندریکی 17 ساڵان کە دوو مانگ لەمەوبەر لە یەکەم یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یاریگای وێمبلی گۆڵی لە ئینگلتەرا کرد، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پالمێراسی بەڕازیلی ئەم هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button