ئه‌ڵمانیاگرنگترین

مولەر و نۆیەر لەسەر توخێل هاتنەدەنگ

ئەستێرەکانی ئەڵمانیا راپۆرتی رۆژنامەکان رەتدەکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

مانوێل نۆیەر و تۆماس مولەر رەتیانکردەوە هەوڵی رازیکردنی تۆماس توخێلیان بۆ مانەوە لە بایرن میونشن دابێت.

توخێل لە فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، جێهێشتنی بایرنی لە کۆتایی وەرز راگەیاند، بەڵام بەمدواییە چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی باسی هەوڵەکانی نۆیەر، مولەر و هاری کەینییان بۆ رازیکردنی توخێل بە مانەوە کرد.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردبووەوە، یاریزانانی وەک مولەر، کەین، نۆیەر، ئێریک دایەر، جەمال موسیالا و لیرۆی سانێ هەوڵی هێشتنەوەی توخێلیاندا.

هەریەکە لە مولەر و نۆیەر رەتیانکردەوە هیچ هەوڵێکی مانەوەی توخێلیاندا بێت و راپۆرتەکانی رۆژنامەوانییان بەدرۆخستەوە. نۆیەر دەڵێت

من رۆژانە قسە دەکەم و ناکرێ بابەتی لەمجۆرە بڵاوبکرێنەوە. من و تۆماس نەچووینەتە لای راهێنەر، هەرچەندە بە شێوازی کاری هاوبەش دڵخۆشم و پێم وابوو دەکرا بەردەوام بین، بەڵام بابەتەکە لە دەست ئێمە نییە، تاوەکو قسە لەگەڵ راهێنەر بکەین.

تاوەکو ئێستا بایرن شوێنگرەوەی توخێلی دەستنیشان نەکردووە. رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن ناوی بە ئێف سی هۆڵیوود بەستراوەتەوە، چونکە یانەکەی پرێمەرلیگ روونیکردووەتەوە، رەنگە یاری ئەم ئێوارەیەی برایتن بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، دوا یاری راهێنەرە ئیتاڵییەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button