ئەیمەن حوسێن دەگەڕێتەوە خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ
ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێڕاق لە دەرگای یانەی خوڕە وە دەگەڕێتەوە یاریکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.
بەپێی چەند دەزگا و پێگەیەکی وەرزشی وڵاتی قەتەڕ دوای تەواو بوونی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، ئەیمەن حوسێن هێرشبەری یانەی قوەی جەوی و یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق جارێکی تر دەگەڕێتەوە قەتەڕ و یاری بۆ یانەی خوڕی ئەو وڵاتە دەکات دوای ئەوەی یانەکە ئەمساڵ گەڕایەوە خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ و گواستنەوەی هێرشبەرە عێڕاقیەکە تەنیا ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە لەلایەن یانەکەوە، ئەیمەن حوسێن دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 23ساڵانی عێڕاق بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بۆیە گەڕانەوە بۆ خولی قەتەڕ ئەم ئەگەرە بەهێزتر دەکات تاوەکو لەلایەن ڕازی شنێشل ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاقەوە بانگهێشت بکرێت.
ئەیمەن حوسێن یاریزانی یانەی قوەی جەویە بە هۆی ئاستەبەرزەکەی ئەم وەرزەی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سەرنجی زۆربەی یانەکان تایبەت لە ئێران و ئیماڕات و قەتەڕی بۆخۆی ڕاکێشاوە، ئێستا یاریزانی ناوبراو گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە بە تۆمار کردنی 23 گۆڵ.